موقتەدا سەدر: واز لە کاری سیاسی دەهێنم (نوێکرایەوە)

 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ ی ئاب ، لە نوێ ترین لێدوانی دا مەقتەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، وازهێنانی یەکجاریی خۆی لە سیاسەت راگەیاند.


موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بڵاویکردەوە" لە ئەمڕۆوە وازهێنانی یەکجاریی خۆم لە سیاسەت رادەگەینم و بە هیچ شێوەیەک دەستلەکاروباری سیاسیدا وەرنادەم".


لە درێژەی پۆستەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەشڵێت " من جگە لە فەرمانکردن بە چاکە رێگریکردن لە خراپە هیچ شتێکی دیکەم نەکردووە و هەوڵمداوە ئەو لارییانەی لە عێراقدا بوونیان هەیە راستیان بکەمەوە، هەر لە بڵاو کراوەکەی دا دەشڵێت، من هیچ شتێکم بەرامبەر ئەو هێزە سیاسییە شیعانە ئەنجامنەداوە کە بە زۆرینەی رەها دادەنرێن، بەڵکو تەنها گەلم نزیککردووەتەوە تاوەکو هەست بە ئازارەکانی هاوڵاتییان بکەن".


رێبەری رەوتی سەدر باسی لەوەش کرد، "ئێستا بۆ یەکجارەکی دەکشێمەوە و هەموو دامەزراوەکانیش دادەخەم جگە لە مەزارگەی پیرۆز و مۆزەخانەی پیرۆز و دەستەی کولتووری بنەماڵەی سەدر. ئیتر هەمووان ئازادن، ئەگەریش مردم یان کوژرام داواکارم
".فاتیحەم بۆ بخوێنن و نزام بۆ بکەن

 


سەدر دەشڵێت: "هەرچەندە باوەڕم وایە کە مەرجەع [ئەلحائیری] بە ویستی خۆی نەکشاوەتەوە و راگەیێندراوەکەشی کە بڵاوکرایەوە بە هەمان شێوە، بەڵام هەر خۆم پێشتر بڕیارمدابوو دەستوەردان لە کاروباری سیاسیدا نەکەم."  

 

 ئەمە لە کاتێکدایە کە لە هەڵبژاردنی پێشو وە وە کە ساڵی پار ئەنجام درا سەدر و ڕەوتەکەی وەک کاریگەرترین کەسایەتی سیاسی کە عێراقی خستبوو وە دۆخێکی سیاسی نوێوە و بەتایبەت بە دروشمەکانی "گەندەڵی" و " نەڕۆژ هەڵاتی و نە ڕۆژ 
ئاوایی"،مەیدانی سیاسی عێراقی پڕ کردبوو لە جوڵە

 

 



PM:01:15:29/08/2022