نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا که‌مپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە قه‌زاى مەخمور كرده‌وه ئامانج و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش قوربانی هه‌یه.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کاتژمێر (١٢:٤٠) خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ماڵێکی لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور بۆردوومان کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانه‌كه ماڵی هاوڵاتییەکی مەدەنی کردۆتە ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌یه.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، دەوڵەتی تورکیا چه‌ند جارێك بۆردومانى ئه‌و كه‌مپه‌ى كردوه و به‌هۆیه‌وه زیانى گیانى و ماددى لێكه‌وتۆته‌وه.