ڤیدیۆ.. بارگرژی لە نێوان لایەنگرانی سەدر و هێزە ئەمنییەکان ڕوویدا

دوای كشانەوەی سەدر لە سیاسەت و داخستنی دەزگاكانی ڕەوتەكەی و سەرپەرشتیكردنی خۆپیشاندانەكان، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەردەم باڵەخانەی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

کەمێک پێش ئێستا لە نێوان خۆپیشاندەرانی موقتەدا سەدر و هێزە ئەمنییەکان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو، هاوکات لایەنگرانی سەدر لە ئێستادا لە بەردەم کۆشکی کۆماری عێراق بە دروشمی "گەل دەیەوێت رژێم بڕوخێنێت" گردبوونەتەوە. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئەمڕۆ دووشەممە موقتەدا سەدر ڕایگەیاند" لە مەودوا دەست لە كار و باری سیاسی وەرنادەم و لە ئێستاشەوە ڕایدەگەیەنم، كە بە تەواوەتی لە سیاسەت دووردەكەومەوە". 

جەختیشیکردەوە، هەموو دامەزراوەکانیش دادەخەم جگە لە مەزارگەی پیرۆز و مۆزەخانەی پیرۆز و دەستەی کولتووری بنەماڵەی سەدر. ئیتر هەمووان ئازادن. 

لای خۆشیەوە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارە لە پاراستنی دامودەزگا حکومییەکان و نێردە نێودەوڵەتییەکان و موڵکی گشتی". 


PM:02:54:29/08/2022