خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدر دەیانەوێت هەرچی ناوچەی سەوزە بیگرن (ڤیدیۆ)

خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغداد بەردەوامی هەیە، کە بەشێک لە بەربەستە کۆنکرێتییەکانى ناوچەى سەوزیان شکاند و لە ئێستاشدا گەمارۆی کۆشکی کۆمارییان داوە.
لە ئێستادا خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر چوونەتە کۆشکی کۆمار دەیانەوێت هەموو کۆشکەکان بگرن. 

هەروەها کەمێک پێش ئێستا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ناوچەی سەوز و کۆشکی کۆمارییەوە قەدەغەی هاتوچۆی گشتی ڕاگەیاند. 

هەر ئەمڕۆ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق داوای لە خۆپیشاندەران کرد، دەستبەجێ ناوچەی سەوز چۆڵبکەن، جەختیانکردەوە" کە ئەوان پابەندن بە پاراستی دامەزراوەکانی دەوڵەت". 

نیوەرۆى ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا لە پەڕەى تایبەتی خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردەوە، دەستبەرداری کاری سیاسی دەبێت و سەرجەم دامەزراوەکانی ڕەوتی سەدر دادەخات، جگە لە مەزارگەی ئالی سەدر، مۆزەخانە و دەستەی کەلەپووریی بنەماڵەی سەدر.


PM:03:29:29/08/2022