چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەكی لەبەپەلە لە سەدر دەكەن



چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان داوا لە موقتەدا سەدر دەكەن بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ.  

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "داوا لە برایانی ناو ڕەوتی سەدری، بە سەركردە و جەماوەرەوە دەكەین كە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی هاوبەش، كە نەخشە رێگایەكی روون دابنرێت بۆ ئەوەی یاسا و دەستوور سەروەربێت، بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ."  

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردووە "داوا لە هەموو پیاوانی ئایینی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان كرد دەستوەردان بكەن و دەستپێشخەری بكەن لە پێناو دورخستنەوەی فیتنە و گەڕانەوە بۆ ژیری و دیالۆگ و وڵات لە ئاژاوە و خوێنڕشتنی زیاتر بپارێزن."  

چوارچێوە روونیكردۆتەوە "هەموو عێراقییەكان بە نیگەرانییەكی زۆرەوە چاودێری پێشهات و ڕووداوی خۆپیشاندانەكانی برایان لە بزووتنەوەی سەدری و مانگرتنیان لەناو پەرلەمان و ژمارەیەك فەرمانگەی حكومەت دەكەن، بەشێوەیەك گەیشتووەتە هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت، پەكخستن و هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت."  

  



PM:08:40:29/08/2022