وێنە .. فەرماندەیەکی باڵای ئەمنی لە بەغدا بریندار دەبێت
لە ئەنجامی شەڕی نێوان میلیشیاکانی شیعە، فەرماندەیەکی باڵای پۆلیسی فیدراڵی خۆی و یەکێک لە پاسەوانەکانی لە بەغدا برینداربوون.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە لیوای روکن ئەحمەد ئەسەدی کە سەرۆکی ئەرکانی پۆلیسی فیدراڵیە، خۆی و پاسەوانێکی برینداربوون.
برینداریەکەی سووکە و لە دەستیدایە، هاوکات پاسەوانێکیشی برینداربوو.
لەمشەوە یەک شەممە ٢٩ ی ئاب شەڕێکی قورس لە بەغدا و بەسرەو چەند شارێکی تری عێراق لە نێوان سرایا سەلامی سەر بە سەدر و هێزەکانی حەشدی سەر بە چوارچێوەی هەمانگی بەرپابووەو زۆر بەقورسی تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەهەموو جۆرە چەکێک بەردەوامە.
PM:11:18:29/08/2022