لەبارەى پارەى تاپۆکردنى خانوى زیادەڕۆ بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رادەگەیەنڕێت

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا هەر خانویەکى زیادەڕۆ کە پارەى تاپۆکردنى لە دوو ملیۆن دینار زیاتر بێت قیست پارەکەی وەربگیرێت

ئەمڕۆ شێشەممە، بەپێی راگەیەنراوێکى لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زیادەرۆکان لە پارێزگاى هەولێر سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەى خانووی زێدەرۆیان هەیە تا  رێکەوتی ٩-٩-٢٠٢٢ کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەتوانن داواکارى بۆ تاپۆکردنى پێشکەش بکەن

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەش هاتووە،  ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بۆ هەر خانوێک کە تەملیک کردنی لە دوو ملیۆن زیاتر بوو، ئەوە بۆیان دەکرێت بە چوار قیست. 



PM:04:45:30/08/2022