گەرمیان.. ئۆتۆمبیلێک توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و قوربانی هەیە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاشکرایکرد، ئۆتۆمبێلێك لەسەر ڕێگای شارۆچكەی كفری وەرگەڕا و شۆفێرەكەی بریندار بوو.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ٣٠ ی ئابی ٢٠٢٢، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویۆتا هایلۆكس كە بەئارستەی قەزای كفری ڕۆشتوە، لە گوندی (وەلی هەییەر) كۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە.

 

هەر لە ڕاهەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان باسی ئەوەشکراوە تەنها شۆفێرەكەی تێدابووە بە هۆیەوە برینداربوو، زیانی ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكەش كەوت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تیمی هاتووچۆی ناحیەی سەرقڵا گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردوە




PM:05:54:30/08/2022