سەدر پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئەو کەسانەی کە چەکیان هەڵگرتووە.

لەو پەیامەدا کە ئەمشەو سێ شەممە بڵاوکرایەوە سەدر داوای لێبوردن لە خوا دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە چەکیان هەڵگرتووە، بەلآم توبە دەکەن و جارێکی تر هەڵیناگرنەوە.

هەروەها لەو پەیامەدا داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە زەمانی تەواوی ژیانی خانەوادەی" شەهیدان " بکات کە بوونە قوربانی.

ئەمرۆ کاتژمێر ١ لە پەیامێکی ٨ خوولەکیدا موقتەدا سەدر داوا لە لایەنگرانی کرد کە لەماوەی یەک کاتژمێردا کۆتایی بە توندوتیژی و خۆپیشاندان بهێنن و ناوچەی سەوز چۆڵبکەن، لایەنگرانی لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی بە شەڕی هێناو ناوچەکەیان چۆڵکرد.

ئەمەش پاش کوژرانی ٣٢ هاوڵاتی و چەکدار و برینداربوونی سەدان کەس کە زۆریان خۆپیشاندەربوون دێت کە لە ماوەی رۆژێکدا لەناوچەی سەوز لە نێوان خۆپیشاندەران و لایەنگرانی سەدر لەگەڵ حەشدی شەعبیدا دروستبوو.  



PM:07:54:30/08/2022