بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان بارهەڵگرێک وەرگەڕا و شۆفێرەكەی برینداربوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی ڕووداوەكەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت" کاتژمێر (١٠:١٠) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستدا، لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان کراوە.