سەدر پەیامێكی نوێ ئاڕاستەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات


وەزیری سەدر رایدەگەیەنێت "لەئێستاوە هیچ شتێك كۆیان ناكاتەوە و نایانەوێت ئاشتی كۆمەڵایەتی تێك بچێت".

ساڵح محەمەد عێراقی، وەزیری سەدر لە راگەیەنراوێكدا رەتیكردەوە رەوتی سەدر لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبێتەوە و وتویەتی "لەئێستاوە هیچ شتێك كۆیان ناكاتەوە و نایانەوێت ئاشتی كۆمەڵایەتی تێك بچێت".

لە چەند رۆژی رابردوودا ناكۆكی هەردوو بەرەی ناكۆكی شیعە، رەوتی و سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە ئاستی بەكارهێنانی توندوتیژی، بەڵام دواتر سەدر بە پەیامێك داوای راگرتنی توندوتیژییەكانی كرد.



PM:06:20:31/08/2022