زانیاری نوێ سەبارەت بە دۆخی تەندروستی سیستانی ئاشكرابوو


كەسایەتییەكی نزیك لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان رەتیكردەوە دۆخی تەندروستی سیستانی تێكچووبێت.

سەید رەشید حسێنی، كەسایەتی ئاینی نزیك لە مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رایگەیاندووە "سەماحەتی سەید سیستانی تەندروستی باشە و ئەو هەواڵانەی باس لە تێكچونی دۆخی تەندروستی دەكەن دورن لە راستییەوە".

لە چەند رۆژی رابردوودا ناكۆكی هەردوو بەرەی ناكۆكی شیعە، رەوتی و سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە ئاستی بەكارهێنانی توندوتیژی، بەڵام دواتر سەدر بە پەیامێك داوای راگرتنی توندوتیژییەكانی كرد، بەڵام تائێستا سیستانی هیچ هەڵوێستێكی فەرمی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.



PM:07:20:31/08/2022