ئەمەریكا داوایەك لە لایەنە عێراقییەكان دەكات


باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق داوای دانبەخۆداگرتنی زیاتر لە لایەنە عێراقییەكان دەكات بۆ هێوركردنەوەی دۆخی عێراق.

ئێڵ ڕۆمەناوسكی، باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند، هاوسۆزی و پرسەنامە ئاڕاستەی خێزانی ئەو خۆپیشاندەرانە دەكات كە لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردودا كەسوكاریان كوژران.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "پشتیوانی لەو داواكارییانە دەكات كە بەمەبەستی هێوركردنەوەی دۆخەكە، دانبەخۆداگرتن و گفتوگۆ لەنێوان لایەنەكان پێشكەشكراون، تاكو جارێكی دیكە ئەو كارەساتانە دوبارە نابنەوە".

لە چەند رۆژی رابردوودا ناكۆكی هەردوو بەرەی ناكۆكی شیعە، رەوتی و سەدر چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە ئاستی بەكارهێنانی توندوتیژی، بەڵام دواتر سەدر بە پەیامێك داوای راگرتنی توندوتیژییەكانی كرد.




PM:08:29:31/08/2022