یەکێتی دەڵێت "دانیشتنی چاوەڕوانکراوى پەرلەمان
بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دەبێت نەک هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان. "
غەیاس سورچى کارگێڕی مەڵبەندی یەکێتیی لە موسڵ بە رۆژنامەى سەباحى فەرمى وت "بە
پشتبەستن بەو شتانەی کە موقتەدا سەدر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا رایگەیاند کە دەستوەردان
لە کاروباری حکومەتدا ناکات، دانیشتنێکی پەرلەمان بۆ دیاریکردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت،
لە بەرامبەریشدا گەورەترین کوتلە ئەرکی ناونانی سەرۆکوەزیران و پێکهێنانی حکومەتیان
پێسپێردراوە".
دەشڵێت "گفتوگۆکان لەگەڵ پارتی بەردەوامن،
یەكێتی پابەندە بە كاندیدەکەی خۆی کە بەرهەم ساڵحە".
ناوبراو وتیشی "پرۆسهی پێكهێنانی حكوومهت
دوای كشانهوهی سهدر ئاسان بووە، له زوترین كاتدا حكوومهت پێكدههێنرێت".