وەزیری سەدر پەیامێک ئاڕاستەی مستەفا کازمی دەکات و داوای گۆڕینی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات.
ساڵح محەممەد عێراقی ناسراو بە وەزیری سەدر لە پەیامەکەیدا، کە ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقی کردووە، داوا دەکات فالح فهیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بگۆڕێت،" چونکە کەسایەتییەکی بەهێزی نییە و شایستەی ئەو پۆستە نییە".
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا داوا دەکات، کە سەرجەم هێزە چەکدارەکان لە نێویاندا حەشدی لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و لە شوێنی ئەوان تەنیا سوپای عێراق جێگیربکرێن.
دەشڵێت" حەشدی شەعبی لە بازگە و دەروازە سنوورییەکان دووربخەوە بۆ ئەوەی شکۆی ئەو هێزە تێکۆشەرە بپارێزرێت، کە هەوڵدەدرێت ناوبانگیان بشێوێندرێت".