کەسایەتییەکی نزیک لە مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" سیستانی نیگەرانە لە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی عێراق سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات".
حسێن نوری نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان ئەمشەو ڕایگەیاند" سیستانی پێی راگەیاندووم لە پرسەی لایەنگرانی رەوتی سەدر بڵێم، مەرجەعی باڵای ئایینی نیگەرانە لە ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراق و ناوچەی سەوز".
نوێنەرەکەی سیستانی ئاماژەی بەوەشکرد، مەرجەعی باڵا ڕازی نییە لە دۆخەکە و سەرکۆنەی ئەو کارە دەکات.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در هێرشیانكرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز و چوونه سه‌ر باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە به هۆیەوە (٣٠) كه‌س كوژران و زیاتر له (٣٠٠) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.