داعش رایگەیاند شەڕی ئەردۆغان دەكات


ئەبوبەكر بەغدادی پاش سەركەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریی توركیا رایگەیاند: ئەردۆغان سێكۆلارە‌و دەبێت شەڕی لەگەڵدا بكەن. هەروەها رایگەیاند خۆی دەبێتە خەلیفەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی راپۆرتی میدیاكان، ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی گروپی داعش لە وتەیەكدا دەربارەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیا كە ئێستا وەك سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوە دەڵێت: ئەرۆدغان سێكۆلارە‌و بەپێی شەریعەت كارناكات. داعش بەهۆی ئەوەی ئەردۆغان پشتگیری "سەحوە"ی كردوە دەبێت لەگەڵ ئەردۆغان شەڕ بكات.

بەغدای هەروەها وتوویەتی "بەم زووانە دەبمە خەلیفەی سەرجەم رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".



PM:05:11:11/08/2014