لە زیقار هێرشكرایە سەر بارەگایەكی سەدر


ئەمڕۆ لە  پارێزگای زیقار هێرشێكی چەكداری كرایە سەر بارەگای (سەرایا سەلام)ی باڵی سەربازی سەر بە رەوتی سەدر.

ئاژانسی هەواڵی (شەفەق) بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێكی پیكاب كە چەند چەكدارێكی تێدابووە، بە چەكی قورس تەقەیان لە بارەگای سەرەكی سەرایا سەلام لە ناوەندی شاری ناسریە، لە پارێزگای زیقار كردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە ""فەرماندەی پاراستنی بارەگاكە وەڵامی هێرشبەرەكانی داوەتەوە كە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتوون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی لە هێرشەكەدا تۆمار بكەن".

بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنە شیعە ناكۆكەكان لە عێراق، ئەم هەفتەیەی رابردوو بۆ چەند رۆژێك شەڕ و توندوتیژی چەند پارێزگایەكی ناوەڕاست و باشوری عێراقی گرتەوە.



PM:12:42:02/09/2022