سەدر لە بڕیارێكی گرنگی خۆی پاشگەز بووەوە


رەوتی سەدر داوایەكی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق تۆماركردووە و تیایدا تانەی لە بڕیاری پەسەندكردنی داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتەكەی لە پەرلەمانی عێراق داوە.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "سكاڵای یاسایی لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆماركراوە بۆ تانەدان لە قبوڵكردنی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر، دادگاش بڕیاریداوە رۆژی 28ی ئەیلولی ئەمساڵ یەكەمین دانیشتن لەبارەی سكاڵاكەوە ئەنجام بدات".

ماوەیەك لەمەوبەر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدری، داوای لە حەسەن عەزاری، سەرۆكی فراكسیۆنی رەوتەكەی لە پەرلەمانی عێراق كرد كە نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكەن و ئەوانیش داواكەیان جێبەجێ كرد.



PM:03:55:04/09/2022