ڕاپەڕین.. دوا مۆڵەت بۆ بەستنى پێوەرى ئاو دیارى دەکرێت

لێپرسراوى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى ئاوى ڕاپەڕین ڕایگەیاند " کۆتایى ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ بەستى پێوەرى ئاو، لەو وادەیە بەولاوە ئەگەر پێوەرەکە بشبەسترێت، ناخرێتە ناو سیستمەوە".

 

ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولکەریم مەحموود، لێپرسراوى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی ئاوى ڕاپەڕین، وتی "بەپیى بڕیارێکى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هاووڵاتییان تا ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ مۆڵەتیانە ئەگەر پێوەرى ئاو ببەستن، لێخۆشبوونى ١٥٪ ى قەرزى ئاو دەیانگرێتەوە و هەر مانگێکى ڕابردوو بڕى ١٠ هەزار دیناریان لێ وەردەگیردرێت''.

 

ناو براو وتیشی "بەدەر لەوە پێویستە هاووڵاتى پێش ٢١ی ١٢ دەبێت پێوەرى ئاو ببەستێت بەپێچەوانەوە ئەگەر دواى ئەو وادەیە پێوەریش ببەستن ناخرێتە ناو سیستم و ئەوکات مانگانە ٤٥ هەزار دیناری کرێى ئاویان لەسەر هەژمار دەکرێت''.



AM:10:13:05/09/2022