لە قەزای کەلار مامۆستایەک بە فیشەک بریندار دەکرێت

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای کەلار چەند چەکدارێک تەقەیان لە مامۆستایەک کرد، کە بەوهۆیەوە مامۆستاکە بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارە گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە گەڕەکی راپەڕینی قەزای کەلار لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاشۆ و لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقە لە مامۆستایەکی ئامادەیی شێروانە کرا و فیشەک بەر دەستی کەوت و بریندارکرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لەبەردەم ماڵی مامۆستاکەدا روویداوە و لە ئێستاشدا بریندارەکە لە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار چارەسەری پێویستی بۆ کراوە و دادوەر بە پێی ماددەی ٤٠٦ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرکردووە. 

باسی لەوەشکرد، دوابەدوای رووداوەکە پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و لە هەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامە و دەستگیرکردنی تۆمەتباراندایە. 


PM:05:31:05/09/2022