بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی رایدەگەیەنێت" وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەڵێنییان پێداون و پێشییان وتون بۆ ئەمساڵ پلانی دابەشکردنی نەوتی سپیان بەسەر ماڵان‌دا هەیە بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەسەر هەمو ناوچەکاندا، ده‌شڵێت، "كێشه‌كه له‌وه‌دایه وه‌كو چۆن ساڵه‌كانی ڕابردوش به‌ڵێنیاندا و نه‌یانبرده‌سه‌ر ئه‌مساڵیش هەر به‌و جۆرە بێت".
سەرکۆ ئازاد بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری كاره‌با به وه‌كاله‌ت وەک وەزیری سامانە سروشتتیەکان ده‌ستبه‌كاربوو، ئێمه قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كرد له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، چونكه لیژنەکە(لیژنەی سامانە سروشتییەکان) داوایكردووه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان بكه‌ین، له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌ت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر گشتیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به گرێبه‌ستی بابه‌تی غازه‌كه و له‌گه‌ڵ نه‌وتی سپی كه‌په‌یوه‌سته به‌هاوڵاتیان، به‌ڕێز وه‌زیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو داتاكان بۆ لیژنه ئاماده‌بكه‌ن، ئێمەش له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ئاینده‌دا وەک لیژنه سه‌ردانی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ده‌كه‌ین".
ئاماژەی بەوەشکرد، كێشه‌ی غاز ئه‌وه‌یه له ماوه‌كانی ڕابردوودا له‌دابینكردنی غازدا هه‌زار ته‌ن غازی ماڵان LPG دابین ده‌كرا و ٧٠٠ ته‌نی به حكومی ده‌فرۆشرێت ئه‌وه‌ی كه به ٦٧٥٠-٧٠٠ دینار ده‌گه‌یشته ده‌ستی هاوڵاتیان، وه ٣٠٠ هه‌زاریشی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له‌گه‌ڵ (دانه‌غاز) دا ڕێككه‌وتنی كرد گرێبه‌ستی كردووه ئه‌وا ده‌توانێت به بازرگانی بیفرۆشێته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه‌مان له‌وه‌دایه بۆ نموونه بۆ سلێمانی ٢٥٠ ته‌ن غازیان دابین كردووه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بوو، كه گرانبوو خواستی سلێمانی پێویستی به‌نزیكه‌ی ٤٥٠ ته‌ن غاز هه‌یه، پارێزگای هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه پێداویستیه‌كانیان دابین ناكرێت.
بریاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی و بازرگانی سەبارەت بە کێشەی سوتەمەنی دەشڵێت" ئه‌گه‌ر چاودێری نه‌كرێت و به‌عه‌داله‌تی دابه‌شنه‌كرێت وە چاودێری كارگه‌كانی غاز و كۆمپانیا نه‌كرێت، به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه کێشەی غاز به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ئێمه بۆ ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌رمان ئاماده‌كردووه و ده‌یدەین به وه‌زراه‌تی سامانه سروشتیه‌كان هه‌ماهه‌نگ ده‌بین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه له‌زستاندا دروست نه‌بێته‌وه وه‌كو ساڵی پار كه هه‌بوو، چونكه به‌ڕاستی ئه‌مه په‌یوه‌سته به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كی سه‌ره‌تاییه بۆ هاوڵاتیان، وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پێشتر به‌ڵینی دابوو كه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات بۆماوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ركرا، به‌ڵام دیسان سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌مجاره چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بكرێت".
سەرۆکۆ ئازاد جەختی لەوەشکردەوە، کێشەی غاز بە تەنها سلێمانی نەگرتۆتەوە بەڵکو هەولێریشی گرتۆتەوە، لەو ڕووەوە ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" له هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه به بازرگانی ده‌فرۆشرێت، ئێستا ترسه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و ٣٠٠ ته‌نه زیاد بكرێت بۆ ٥٠٠ ته‌ن هی حكومیه‌كه كه‌مبكرێته‌وه و هی بازرگانی زیادبكرێت، ده‌بێت ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی ببرێته ده‌ره‌وه پێویست ده‌كات ئه‌وه‌ی كه به بازرگانی ده‌درێت به كۆمپانیا له ناوشاردا به‌بازرگانی بفرۆشرێته‌وه ئه‌وكاته هیچ كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست نابێت و ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر ببێت.
وتیشی" ئه‌وه‌ی كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كاندا كردووه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یانداوه كه پلانیان هه‌یه و پلانه‌كانیشیان ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وكاته‌ی كه لیژنه‌ی سامانه سروشتیه‌كان سه‌ردانیان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی به ئێمه ڕابگه‌یه‌نن كه چۆن نه‌وتی سپی دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌شێوازیک بێت كه عه‌داله‌تی هه‌بێت، چونكه ماوه‌ی چوار ساڵه ناوه‌ندی شاره‌كان نه‌وتی سپیان وه‌رنه‌گرتووه یان كاتێک وه‌ریانگرتووه سه‌رمای زستان كۆتایی پێهاتووه، بۆیه ئه‌مجاره ده‌بێت به‌شێوازێک بێت كه عه‌داله‌تی تێدابێت، هەروەها حكومه‌ت پابه‌ندبكرێت به‌وه‌ی كه ئه‌و 258 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپیه دابین بكات، ئێستا پاڵاوگه‌ی لاناز كراوه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت پێداویستیه‌كانی ناوخۆی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان دابین بكات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی بۆ دابین بكات".