خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەستیپێكردەوە لە کاتێکدا نزیكبوونەتەوە لە دەستپێكردنەوەی دەوام
و ساڵی نوێیی خوێندن.
پەیامنێری سپی ڕایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ
خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی لە بەردەم دەروازەی ٢ی زانكۆ (دەروازەی قلیاسان) دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە" .
ڕاشی گەیاند "خوێندكاران لە بەیانییەوە لە
زانكۆ بوون بۆ وەرگرتنی بەشە ناوخۆیی، بەڵام چەند خوێندكارێك بەشە ناوخۆیی پێ
دراوە و ئەوانی تر پێیان نەدراوە و ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی خوێندكارانی لێكەوتۆتەوە".
خوێندكاران شەقامی سەرەكی قلیاسانیان گرتووە و
ناڕەزایی دژی پێنەدانی بەشە ناوخۆیی دەردەبڕن.