كۆمسای چەند نهێنییەكی ژیانی ئاشكراكرد


خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ كۆمسای رایدەگەیەنێت، لەئیستادا لە بەشی پزیشكی دەخوێنێت و دەڵێت، ئەو قسەیەش راست نییە كە دەوترێت منداڵی هەیە.

كۆمسای لە هەژمارەكانی خۆی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، وەڵامی كۆمەڵێك لە هەوادارەكانی داوەتەوە و تیایدا كۆمەڵێك نهێنی ژیانی تایبەتی و هونەریی ئاشكراكردووە.

سەبارەت بەوەی ئایا كۆمسای هاوسەرگیریی كردووە، ناوبراو رایگەیاندووە كە ژیانی هاوسەریی پێكنەهێناوە، لە بارەی ئەو دەنگۆیانەوە كە دەوترێت كۆمسای منداڵێكی كچی هەیە وتویەتی "ئەو قسەیە راست نییە و هیچ منداڵێكم نییە".

یەكێك لە هەوادارەكانی لە كۆمسای پرسیوە لە چ بەشێكی كوردستان دەژی؟ كۆمسای وتویەتی "باوكم خەڵكی باشورە و دایكم رۆژهەڵاتییە، منیش خۆم بە خەڵكی هەر چوار پارچەكەی كوردستان دەزانم، لە ئێستاشدا لە یەریڤان دەژیم".

سەبارەت بە ئاستی خوێندنی، كۆمسای ئاشكرایكردووە، دوو ساڵە زانكۆی تەواو كردووە و بەشی بازرگانی و وەرگێڕانی ئینگلیزی تەواو كردووە، لە ئێستاشدا بۆ بەشی پزیشكی دەخوێنێت.

كۆمسای لە دایكبووی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و تائێستاش چەند بەرهەمێكی بڵاوكردۆتەوە.



PM:11:19:06/09/2022