کەلار.. ژنێک سوتا و لە کاتی گواستنەوەی بۆ سلێمانی گیانی لەدەستدا

لە کەلار ژنێکی تەمەن ٢٢ساڵ  سوتا و  لە کاتی گواستنەوەی بۆ سلێمانی گیانى لەدەستدا، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت ژنەکە لە نەخۆشخانە وتویەتی خۆی سوتاندووە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، رزگار لەتیف، جێگری بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار راگەیاند "دوێنێ (٦ـی ئەیلول) ژنێک بە سوتاوی گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان کە رێژەی سوتاویەکەی ١٠٠٪ بوو، ئێمە رەوانەی سلێمانیمان کرد". 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ژنەکە  لە رێگەی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال قەدوری،  باسی لەوەکرد،  ژنەکە خێزاندارە و سێ مانگە کێشە کەوتوەتە نێوان خۆی و هاوسەرەکەی.

 وتیشی "لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە و لە نەخۆشخانە کاتێک وتە لە ژنەکە وەرگیراوە وتویەتی خۆی سوتاندوە". 

ژنەکە ناوی (س. ج. م) تەمەن ٢٢ ساڵ، دانیشتوی گەڕەکی جوتیارانی  قەزای کەلار بووە

 



PM:06:35:07/09/2022