چێوارچێوەی هەماهەنگی وەڵامی داواكەی سەدر دەداتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی، کە هێزە سیاسییە شیعەکان لە خۆدەگرێت، ئەمڕۆ ڕەتکردنەوەی پەیامەکەی ڕێبەری ڕەوتی سەدری بۆ مانەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتەکەی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان دەربری. 

عائید هیلالی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی شەفەق-ی راگەیاند" بڕیاری گۆڕینی حكومەتی مستەفا كازمی بابەتێكە كە گیراوەتەبەر و پاشەكشەی پێناكرێت". 

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆدەنگی هەیە لەلایەن هەموو هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەم بارەیەوە، تەنانەت لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی چوارچێوەکەوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی کازمی هیچ دەسەڵاتێکی نییە و ناتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی یەکلای کراوەتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا و پاشەکشە لەم بژاردەیە ناکەین. 

ئەمڕۆ وەك دوایین هەڵوێستی موقتەدا سەدر لەبارەی چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسی لە عێراق، لە رێگەی پەیجی ساڵح محەمەد عێراقی، کە نزیکە لە ڕەوتی سەدری ڕایگەیاند" دوای کشانەوەمان بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە فراکسیۆنی سەدر بگەڕێتەوە پەرلەمانی عێراق، وێڕای جەختكردنەوە لەوەی كە ئەم كشانەوەیە ئامانجی ڕێگریكردنە لە هەموو ڕێگاكانی جێگیركردنی سیاسی بە چوارچێوەی هەماهەنگی".  

هەر لە پەیامەکەیدا سەدر، هیواشی خواست هاوپەیمانە سوننە و كوردەكانی پەرلەمان هەڵبوەشێننەوە و بەردەوام بن بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەدا بە سەرپەرشتی بەرهەم ساڵح سەرۆکی کۆمار و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران.


PM:07:38:08/09/2022