شاژنە ئهلیزابێسی پێش مردنی، بەهۆی خراپی باری تەندروستی له كۆشكی پالموراڵ له سكۆتلهندا له ژێر چاودێری چڕدابوو، هاوکات
له كۆتایی ساڵی رابردوەوە، تێكهڵبوونی به ژیانی گشتی كهمكردهوه، چونكه تووشی كێشهی جووڵه ببوو.
چارڵز پێشتر ئەمساڵ هەندێک لە ئەرکەکانی شاژنی گرتبووە ئەستۆ دوای ئەوەی تەندروستی بوو بە نیگەرانییەکی تەواو بۆ ئەوەی هەندێک لە ئەرکەکانی هەڵبوەشێنێتەوە، لەنێویاندا کردنەوەی پەرلەمانی ویلایەتەکە.
کورتەیەک لە ژیانی شازادە چاڕلسی سێیەمی کوڕی شاژنە ئیلیزابێسی دووەم و دیارترین وێستگەکانی:
لە ١٤ی تشرینی دووەمی ١٩٤٨ لە کۆشکی باکینگهام لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لەدایکبووە
باوکی شازادە فیلیپی کۆچکردوو دوکی ئەدینبۆرگە و دایکی شاژنە ئەلیزابێسی دووەمە
لە کۆلێژی ترینیتی زانکۆی کامبریج خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٩٧٠ دەرچووە
لە ساڵی ١٩٧١ لە کۆلێژی هێزی ئاسمانی شاهانەی کرانوێڵ دەرچووە
لە ٢٩ی تەموزی ١٩٨١ لەگەڵ شازادە دیانا سپێنسەر هاوسەرگیری کردووە
لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٥ لەگەڵ شازادە کامیلا پارکەر بۆولز هاوسەرگیری کردووە و تا ئێستاش هاوسەرێتی
باوکی شازادە دیانا و شازادە ویلیام (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٨٢) و هاری (لەدایکبووی ١٥ی ئەیلولی ١٩٨٤).
درێژترین میراتگری تەختی شاهانەی بەریتانیا لە مێژوودا
یەکەم میراتگری تەخت، کە بڕوانامەی زانکۆی لە مێژوودا وەرگرتووە
لەنێو خولیا خۆشەویستەکانیدا یاری پۆلۆ، خلیسکێنەی سەر بەفر، ڕاوکردن، نووسین، وێنەکێشان و کشتوکاڵکردنە
٦ی شوباتی ١٩٥٢ چارڵز لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە میراتگری تەختی پاشایەتی دوای مردنی باپیری و هاتنە سەر تەختی دایكی
٢٦ی تەمموزی ١٩٥٨ ناوی شازادەی وێڵز و چێستەر دوای دەستبەکاربوونی لەلایەن دایکیەوە لە پەرلەمان، بووە (٢١)ەمین شازادەی وێڵز و یەکەمجار لە ساڵی (١٩٣٦)ەوە
١١ی شوباتی ١٩٧٠ کورسییەکەی لە ئەنجومەنی لۆردەکان وەرگرت
ئەیلوولی ١٩٧١ مۆڵەتی فڕینی RAF وەرگرت دوای دەرچوونی لە کرانوێڵ
٢٠ی نیسانی ٢٠١٨ سەرکردەکانی کۆمۆنوێڵس رێککەوتن لەسەر ئەوەی شازادە چارڵز شوێنی شاژنە ئەلیزابێس دەگرێتەوە وەک سەرۆکی داهاتووی یەکێتییەکە