هۆشدارییەك لە مامۆستایانی وانەبێژەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە


نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تاوەكو دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندنی ئەمساڵ داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكەن و مامۆستایانی وانەبێژ دانەمەزرێن، بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن و پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ پەك دەخەن.  

عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان هۆشداری داوە لە بایكۆتكردنی هۆَڵەكانی خوێندن لە لایەن مامۆستایانی وانەبێژەوە و ڕایگەیاندووە "كۆڵنادەین لە داواكارییەكانمان و بەشێوەیەكی مەدەنی و هێمنانە بەردەوام دەبین لە داواكردنی مافەكانمان بۆ بەهەمیشەییكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، بەڵام حكومەت لە بری جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان نوێنەرەكان دەستگیردەكەن یان فۆڕمی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكەن."   

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "حكومەت و وەزارەتی پەروەردە بەردەوامن لە چەوساندنەوەی مامۆستایانی وانەبێژ، دۆخەكە بەجۆرێكە خەڵك شەڕیەتی لەسەر ئەوەی ببێت بە مامۆستای وانەبێژ لە بری ئەوەی حكومەت دایانبمەزرێنێت."   

هەروەها دەَێت "بۆیە هۆشداری دەدەینە حكومەت ئەگەر تاوەكو دەستپێكی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكەن، ناچارین بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەین و پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ پەكدەخەین".
   
بڕیارە رۆژی 13ی ئەم مانە دەرگای قوتابخانە و خوێندنەكان لە هەرێمی كوردستان بكرێنەوە.



PM:02:09:09/09/2022