ئەمڕۆ بومهلهرزهیهك به گوڕی سێ پلهی رێختهر له قهزای خانەقین و دەوروبەری ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر (٦:٤١) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ شەممە لە قەزای خانەقین و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا، كە چەقی بوومەلەرزەكە گوندی مەلا عەزیز بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە (١١١)كم لە سەنتەری شاری سیروان و دووری (١٠٦) كم لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە و هەروەها بە دووری پێنج كم لە سەنتەری شارۆچكەی خانەقین و دووری (٣٢) كم لە سەنتەری شاری كەلار بووە و گوڕەکەی سێ پلەی ڕێختەر بووە و بە قوڵای هەشت کیلۆمەتر بووە.