جوتیار عادل: نرخی ٢٣٠ دەرمان بۆ یەکەم جار یەکدەخرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بۆ یەکەمین جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی ٢٣٠ جۆری دەرمان یەک دەخرێت و ستاندەری جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتییان".  

ئەمڕۆ شەممە، لە ڕاگەیەنراوێکدا جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "هاووڵاتییانی خۆشەویست، بۆ یەکەمین جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی ٢٣٠ جۆری دەرمان یەک دەخرێت و بە کواڵێتی و ستاندەری جیهانی دەخرێتە بەردەستی هاوڵاتییان لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە هەرێم."  

جوتیار عادل وتیشی " لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا، کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت."  



PM:02:41:10/09/2022