"پڕۆژەی ڕاکێشانی بۆری غازی ماڵان دەستپێدەکات"

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی ئاشکرایکرد، ھەنگاوەکان بۆ ڕاکێشانی بۆری غازی ماڵان دەستی پێکردووە و بۆری غاز بۆ ھەموو ماڵێک رادەکێشن و ھیچ تێچووێکیشی لەسەر ھاووڵاتی نابێت.

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان بە میدیای فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند، "لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە بۆری غاز رادەکێشرێت بۆ ماڵان و لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆ و شار و شارۆچکەکان عەمباری غاز دروست دەکرێن و سیستەمی غاز وەکو وڵاتانی لێ دێت و بەقۆناغ لەھەموو کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بۆیە ئەوە یەک پڕۆژە نیە و چەندین پڕۆژە لەخۆ دەگرێت کە کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەو پڕۆژانە ھەڵدەستن". 

وتیشی  "ھەنگاوەکانمان دەستپێکردووە بۆ مۆڵەتدانی دروستکردنی عەمبار و پەسەندی کۆمپانیاکانمان داوە کە بەو کارە ھەڵدەستن، بۆیە پێویستە خۆیان رێکبخن و دەست بەکار بکەن و مەرجی ئێمە ئەوەیە سیستەمی غاز ببێتە مەرکەزی". 

ناوبراو باسی ەوەشکرد  ئەو پرۆسەیە کاری بۆ دەکرێت و کاردەکەین زەوی بۆ عەمبارەکان تەرخان بکرێت و ئەوەی دیکەش دەمێنێتەوە لە کوێ و چۆن دەست بەدروستکردنی بکرێت، بۆیە ھەوڵدەدەین  ئەمساڵ دەستپێبکات، چونکە خەرجی زۆر و کاتی زۆریشی پێویستە.

ئاماژەی بەوەشکردووە دروستکردن و راکێشانی بۆری غازی ماڵان ھیچ تێچوویه‌کی لەسەر ھاووڵاتی نابێت، هاووڵاتیان بۆری غازیان بۆ رادەکێشرێ ازیش تە ماڵ و غگران نابێت، تەنھا ئەوەیە چەند غاز بەکار بێنن پارەی ئەو غازە دەدەن.



PM:03:20:10/09/2022