روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند "هەسەدە
٩٠ کەسی بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکرد".
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، هێزە
تایبەتییەکانی هێزهكانی سووریای دیموكرات هەسەدە ٩٠ کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن
و بوونی پەیوەندیان بە تورکیا و گروپە چەکدارەکان کە پەیوەندیان بە هێرشەکانی دوو
مانگی رابردووەوە هەبووە لەناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دەستگیرکردووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگە، تەواوی ئەو
کەسانە لە زیندانییەکانی ئەمنی باکووری حەلەب، حەسەکە، رەقا و دێرەزوور دانراون.