وێنەیەک بڵاودەکرێتەوە مەسعود بارزانی گرتوویەتی


وێنەیەک بڵاودەکرێتەوە کە مەسعود بارزانی ٥١ ساڵ لەمەبەر خۆی چرکاندویەتی.

پەیجی دژەتیرۆری کوردستان کوردستان وێنەیەکی بارەگای بارزانی لە حاجی ئۆمەران بڵاوکردۆتەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەم وێنەیە بارەگای بارزانیی نەمرە لە کوێستانەکانی حاجی ئۆمەران لە ساڵی ١٩٧١ لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە چرکێندراوە و پێشکەشی پەیجی دژەتیرۆری کوردستانی کردووە".

ئەو رۆژەی ئەو وێنەی تیا گیراوە وەک پەیجەکە ئاماژەی بۆ دەکات رۆژی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلولە ١١/٩/١٩٧١.



AM:11:02:11/09/2022