ئاسایش دەستگیركردنی 16 تۆمەتباری راگەیاند


ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 16 تۆمەتباری بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر راگەیاند.  

بەپێی راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانی، پێنج لەتۆمەتبارەكان بازرگانن و ئەوانەی دیكە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، سەبارەت بەو ماددانەشی بەكاریان هێناون و مامەڵەیان پێوە كردوە لەجۆری (كریستاڵ و حەشیشن).  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارەكان دانیشتوی شارو شارۆچكە جیاوازەكانی عێراق و هەرێمی كوردستانن لە ڕەگەزی نێرو مێیان تێدایە.  

  



PM:10:34:11/09/2022