پەرلەمانتارێك: لە گەرمیان هێزێكی كۆماندۆ رووبەڕوومان بوونەوە


پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە مەرزی پەروێزخان بوون، بەڵام لەلایەن هێزێكی كۆماندۆوە رێگرییان لێكراوە و دواتر رێگەیان پێداون.

رزگار محەمەد، پەرلەمانتاری كوردستان رایگەیاندووە "ئەمرۆ لەگەڵ كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و دوو بەڕێوەبەرو چەند بەرپرسی بەشێك لەوەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بەمەبەستی بەدواداچوون لە كەمبوونەوەی داهاتی مەرزی پەرویزخان لە سەردانی مەرزەكە ئەگەراینەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بەڵام لەلایەن بازگەیەكی كۆماندۆی یەكێتیەوە ئۆتۆمبێلەكەی من كە مامۆستا كەریمم لەگەڵدا بووە رایانگرتووین و داوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەی منیان كردوە كە ئەندامی پەرلەمانی كوردستانم، منیش پێم وتووە ئەندامی پەرلەمانی كوردستانم و حەسانەم هەیە هیچ كەسێك توانای پشكینینی ئۆتۆمبیلی منی نییە، ئەویش جەختیكردوەتەوە بەبریاری بافڵ تاڵەبانی دەبێت پشكنین بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێك بكرێت".

رزگار محەمەد روونیكردەوە "منیش كە پاش ئەوەی كە دابەزیم میلی چەكیان هێناوەتەوەو پاسەوانەكانی منیش روبەڕوویان بوونەتەوە، دواتر تەلەفۆنێك بۆ هێزەكە هاتووە و رێگەیان پێداوین و پشكنینیان نەكردوە".




PM:10:36:12/09/2022