دژی تەواونەكردنی ڕێگای (كەلار- سلێمانی)
ڕێپێوانی ژمارەیەك گەنج لە گەرمیانەوە بۆ سلێمانی دەستیپێكرد

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەک لە هاوڵاتییان و چالاكوانانی ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی تەواونەكردنی ڕێگای نێوان (كەلار – سلێمانی)، ڕێپێوانێكیان بەرە و سلێمانی دەستپێكرد. 

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمرۆ، لە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن ژمارەیەك لە هاوڵاتییان چالاكوانانی مەدەنی لە كفری، كەلار، باوەنوور و دەربەندیخان، دژی تەواونەكردنی ڕێگای دوو سایدی نێوان (كەلار – سلێمانی) دەستیان بەرێپێوان كرد و بەرە و سلێمانی بەرێكەوتن.

هەروەها هاوڵاتییان و چالاكوانانی بەشداربوو لە ڕێپێوانەکە، داوا دەكەن كارەكانی ئەو ڕێگایە دەست پێ بكاتەوە و لە زووترین كاتدا ڕێگاكە تەواو بكرێـت.

لە ماوەكانی ڕابردوودا، هاوڵاتییانی سنوری قەزای كەلار دژی خراپی ڕێگای كەلار- سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی  كردوە، بەڵام تا ئێستا حكومەتی هەرێم داواكارییەكانیانی جێبەجێ نەكردووە.


AM:10:35:13/09/2022