ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢ ھێزەکانی کۆماندۆ، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی پەرلەمانتارێك و ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگاوە بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەگەر ئەوان هیچ شتێک لە خۆیان شک نابەن بۆ ڕێگەیان بەکارمەندانی بازگەکە نەدابوو پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکەیان بکرێت؟".
هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه" ئێواره‌ی دوێنی هه‌ریه‌كه له ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌بێ هیچ نوسراوێكی فه‌رمی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی مه‌رزی په‌روێزخان ڕۆشتبونه نێو مه‌رزه‌كه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان به بازگه‌یه‌كی هێزه‌كه‌مان له نزیك مه‌رزی په‌روێزخان تێپه‌ڕیبون كه ئه‌و ڕێگایه پێشتر كاری قاچاخی تێدا ده‌كرا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی حكومی و حزبیه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له لایه‌ن كارمه‌ندانی بازگه‌كه‌وه به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه داوای خۆناساندن له رزگار محه‌مه‌د و كه‌ریم عه‌لی كرا، له وه‌ڵامدا ڕزگار محه‌مه‌د به‌كارمه‌ندانی بازگه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبو، كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره و حه‌سانه‌ی هه‌یه و هیچ كه‌سێك بۆی نییه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات له‌كاتێكدا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان پڕ له‌چه‌ك و جام تاریكبون ئه‌میش له‌خۆیدا پێچه‌وانه‌ی یاسایه، له‌كاتی ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا پاسه‌وانه‌كانی هه‌ردوكیان به‌چه‌كه‌وه دابه‌زیبون و به‌چوار ده‌وری بازگه‌كه بڵاوه‌یان كردبو و میلی چه‌كیان به‌ڕوی هێزه‌كه‌مان هێنابویه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن به‌رپرسی بازگه‌كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و میوانداری ئه‌و دو كه‌سه و پاسه‌وانه‌كانیان كرا و هه‌ر له‌وێ و كۆتایی به‌كێشه‌كه هێنرا.
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌داخه‌وه دوای گه‌یشتنیان به‌شاری سلیمانی هه‌ڵوێستی ئه‌وان گۆڕا و له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كۆمه‌ڵێ قسه‌ی ناڕاست و تۆمه‌تیان بۆ هێزه‌كه‌مان هه‌ڵبه‌ست له‌كاتێكدا ئه‌و دوو به‌رپرسه خۆیان و پاسه‌وانه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی سه‌ردانی مه‌رزه‌كه‌یان كردبوو، ئامانجشیان ڕوونه كه بۆ كاری گێره‌شێوێنی بووە.
هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌وان هیچ شتێك له‌خۆیان شك نابه‌ن بۆ ڕێگه‌یان به‌كارمه‌ندانی بازگه‌كه نه‌دابو پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بكرێت؟ هێزه‌كانی كۆماندۆی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و بازگه‌یه جێگیركراون بۆ بنبڕكردنی كاری قاچاخ و نایاسایی بۆیه هه‌ر كه‌سێك و ھه‌ر لایه‌نێك به‌و بازگه‌یه‌دا تێپه‌ڕ بێت ده‌بێت پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكرێت، لامان سه‌یره ئه‌و دو به‌رپرسه كاره‌كانیان پێچه‌وانه‌ی یاسا بوه و باسی یاسا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌شیان كرد كه‌مپینێك بۆ ده‌ركه‌وتن و ناساندنی خۆیان".