هەپەگە ئاشکرایکرد، ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانمان
لە ناوچەکانی زاب و خاکۆرکێ و مەتینا بووە هۆی کوژرانی ٧ سەربازی سوپای تورکیا و لەناوبردنی
کامێرای چاودێری.
سوپای تورکیا ٧ جار بە بۆمبی کیمیایی و کەرەستەی
سووتێنەری قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی، ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٠ جار لە ڕێگەی کۆپتەری
هێرشبەرەوە و دەیان جار لە ڕێگەی تۆپەوە ناوچەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کردووە.
باسی لەوەشکرد، داگیرکەر سەرقاڵی وێرانکردنی میحوەرەکانی شەڕە لە
ناوچەی شکەفتا بریندارا لە زاب بە.