ئەفسەرێکی پلە باڵای پێشمەرگە لە بەردەم ماڵەکەی دەکوژرێت

کەمێک پێش ئێستا ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەردەم ماڵی خۆی لە قەزای ئاکرێ کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک شەقامی رەزا لە ناوەندی شاری ئاکرێ، فەرماندەیەکی پلە باڵای پێشمەرگە لە بەردەرگای ماڵەکەی خۆیدا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ئەفسەرە ناوی (سابیر ئاکرەیی)یە و ئەفسەری بەرێوەبەرایەتی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیە و پلەی عەقیدی هەبووە. 

PM:07:35:15/09/2022