بکوژی ئەفسەرەکەی پێشمەرگە دەستگیرکرا

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەسگیرکردنی بکوژی عەقید سابیر ئاکرەیی ڕاگەیاند. 

هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هێزەكانی پۆلیسی قەزای ئاكرێ بکوژی (عەقید سابر ئاکرەی)یان دەستگیرکرد". 

وتیشی" لەئێستادا بکوژەکە بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دەستیپێكردووە".

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە عەقید سابر ئاکرەیی، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا، هاوکات کچێک و هاوسەرەکەی و خوشکێکی هاوسەرەکەشی برینداربوون.

PM:10:15:15/09/2022