خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی یه‌كه‌ی (٧٠ و ٨٠)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش رایدەگەیەنێت" بۆ لەمەودوا خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت".
سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، بە بۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلوولی ساڵی (٢٠١٨ - ٢٠١٩)، تایبەت بە هەردوو یەکەی (٧٠ و ٨٠) و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەی زێڕەڤانی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لە ئەفسەران دەکات".
وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووە، هەنگاوەکانمان بەرەو بە دامەزراوەییکردنی سەربازییانە جێگەی خۆی گرتووە، بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دوا ناکەوێت.
بەپێى زانیارییه‌كان، سێ هه‌زار و ٣٩٣ ئەفسەر لە یەکەکانی (٧٠ و ٨٠)، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، لیوای نەوت و گاز پلەکانیان گەڕاوەتەوە.