زاوایەك بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر ماڵی خەزوری


لە شاری سلێمانی زاوایەك هاوسەرەكەی و خەزوور و خەسووی‏ بە چەقۆ بریندار كردووە و دواتریش دەستگیركراوە.

سەركەوت عومەر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ‏دژی ئافرەتان ‌و خێزان لە سلێمانی رایگەیاندووە، ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەكی ئاوارەكانی تانجەرۆ لە سلێمانی ئەم رووداوە روویداوە و زاواكە هاوسەرەكەی و خەزوور و خەسو‌وی خۆی بە چەقۆ بریندار كردووە.   

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی زاواكە كە تەمەنی 21 ساڵە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر براوەتە نەخۆشخانەی شار، لەوێ دەستگیركراوە.   

 سەركەوت عومەر روونیكردۆتەوە هۆكاری رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی ‏خێزانییەوە بووە.  



PM:04:21:18/09/2022