گەرمیان.. هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" لە گوندی باناسیاوی سەر بە ناحیەی کوڵەجۆ هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" لە گوندی باناسیاوی سەر بە ناحیەی کوڵەجۆ تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (ه - ع - ح) لە دایکبووی (١٩٨٥) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لە گوندی باناسیاو حەوزی بەخێوکردنی ماسی هەیە لەگەڵ هاوڵاتییەک بەشەڕ هاتووە، کە ئەویش کاری بەخێوکردنی ماسی دەکات لە هەمان گوند تۆمەتبار بە چەک تەقەی لە ناوبراو کردووە و لە ئەنجامدا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بە بڕیاری دادور و بەپێی ماددەی (٤٠٥) فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە و پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.


AM:11:47:21/09/2022