لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی دەگمەن و سەردەمی منداڵی هونەرمەندی دیاری کورد (بەهجەت یەحیا) بڵاوکرایەوە، کە بۆتە جێی باسی بینەرەکانی.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکی سەردەمی منداڵی بەهجەت یەحیا بڵاوکرایەوە، کە وێنەکە لە ساڵی (١٩٦٨) چرکێنراوە و بۆتە مایەی راکێشانی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی.
بەهجەت یەحیا، لە ساڵی (١٩٦٥) لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، ناوبراو ڕۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو پاش هەشت ساڵ بێدەنگی، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (دوو مەلی کۆچەری) بڵاوکردەوە.