بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت

بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا، دەربارەی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت. 

جەلال شێخ کەریم بریکاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بە ناونیشانی (حکومەت لە کوێیت؟ لێیان بپرسنەوە لەم کەمتەرخەمیە) دەڵێت" دوێنێ ئێوارە دوای سەعات پێنج راوچیەکی بێویژدان ئەم بزنە کێویەی راو کرد لە نێوان گوندی کربچنە و ژالە لە بناری چیای سەگرمە، بەلام بەداخەوە دوای ئەوەی بەسوپاسەوە زیاتر لەدوسالە لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی بەپێی کەشف بری نزیکەی ٤٣ ملیۆن دیناری تەرخانکرد بۆ کرینی کامیرای چاودێری و جۆری حراری .بۆ ئەو سنورە .پارەکەش وەرگیرا لە لایەن پۆلیسی دارستانی سلێمانیەوە، کەم تەرخەمی و رۆتین نەیهێلا کارەکە ئەنجام بدەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاسەوانەکانی بورجی سرشاخ، کە پێشمەرگەن راوچیەکەیان لەناوقەدی شاخەوە راونا بەرەو بنار، هەندێ پۆلیسی دارستانی سەنگاو کە هاتبون بۆ گرتنی راوچیەکە، شەو لە خەمساردی خۆیان شوێنەکەیان جێهێشت نەیان توانی بمێننەوە و بە وردی چاودێری بکەن، کابرا وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچوو، هەقوایە حکومەتی سەنگاو و پۆلیسی دارستان و وەزارەتی ناوخۆ ئەم روداوە بەهەند وەربگرن و لێپێچینەوە بکەن و کێشەی کامیراکانیش چارەسەر بکەن. 


PM:02:08:21/09/2022