وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراوی میسری کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ هیشام سەلیم ئەکتەری ناسراوی میسری، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی میسر، ئەمڕۆ هیشام سەلیم، ئەکتەری دیاری میسر لە تەمەن (٦٢) ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی میسر گیانی لەدەستدا.

هیشام سەلیم ساڵی (١٩٥٨) لە شاری قاهیرەی میسر لە دایکبووە، دەرچووی کۆلێژی سانت فامیلە لە ئەکادیمیای شاهانەی هونەری دراماتیک لە لەندەن خوێندوویەتی، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە بەشداری لە چەندین فیلم و زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی کردووە، دووجار هاوسەرگیری کردووە، مێرڤات ئێل نەحەس یەکەم هاوسەری بووە، کە دایکی سێ منداڵەکەیەتی، هەروەها لەگەڵ نادیە غالب ساڵی (٢٠٠٤) بۆ دووەم جار ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا. 

هیشام یەکێکە لە کەسایەتییە گرنگەکانی ناو درامای میسری، هەروەها یەکێکە لە هونەرمەندە گرنگ و دیارەکانی نێو ئەستێرەکانی ڕیزی یەکەمی درامای میسری، کە تێیدا دەیان فیلم و شانۆگەری و بەرهەمی شانۆی پێشکەش کردووە. 


PM:01:47:22/09/2022