دزی لە دراوسێكەیان كرد و هەر زووش دەستگیركرا


هێزەكانی ئاسایش دوای كەمتر لە كاتژمێژرێك توانیان تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن كە دزی لەدراوسێیەكی خۆیان كردووە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە بەرواری ٢١ـ٩ـ٢٠٢٢ كاتژمێر ٨ی شەو هاوڵاتیەك هێزەكانی ئاسایشی ناحیەی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیانی ئاگاداركردەوە لەگەڕەكی ژاڵە لەنێو ناحیەكە دزی لێ كراوە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە دەستبەجێ هێزەكانی ئاسایشی ناحیەی ڕزگاری زانیاریان تەواویان لەسەرتۆمەتبارەكە دەستكەوت دوای ئاگاركردنەوەی دادوەری لێكۆڵینەوە ڕزگاری توانیان لەكەمترین كاتدا تۆمەتبارێك بەناویی (م.أ.ف)دەستگیری بكەن لە لێكۆڵینەوەی سەرەتاییدا
دانی بەتاوانەكەی ناوە كەدزی لەدراوسێیەكی خۆیان كردووە بڕی یەك ملیۆن ٣٠٠هەزار دیناری لەگەڵ 17مسقاڵ ئاڵتونی دزیەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەئێستا تۆمەتبار بەپێی مادەی٤٤٣ی یاسای سزادان لەسەر بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.



PM:04:06:22/09/2022