شەوی رابردوو شەممە ٢٥ ی ئەیلول فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانێکی سەختی ناوچەکانی مەتین لە ئامێدی و گوندەکانی ناوچەی زێباری لە ناحیەی دینارتەی سەر بە ئاکرێ کردو، زەرەری گەورەی لە پرد و پرۆژەی کارەبای ئەو دوو ناوچەیە دا.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی دەست ماڵپەڕی ( سپی ) کەوتووە، ئەو بۆردومانەی کە ناوچەی زێباری گرتەوە کە تا ئێستا کەمجاربووە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئەو ناوچەیە بکات، ئەو بۆردومانە زەرەری گەورەی بە رێگاوبان و پرد و پرۆژەی کارەبا گەیاندووە.
دەقی چەند ڤیدیۆیەک لێرەوە لە تێلگرامی سپی میدیاوە ببینە