هەرێم.. دوو ڕۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو دەکرێتە پشووی فەرمی

بڕیارە دوو ڕۆژی سەرەتای مانگی داهاتوو پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

بەپێی یاساى پشووه‌ ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، رۆژی ٣ی ١٠ ٢٠٢٢ بە بۆنەی رۆژى (سەربەخۆى کۆمارى عێراق) لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.


هەرەوەها رۆژى ٨ى تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە بۆنەى یادى لە (دایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام)، پشووى فەرمى دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.

خشتەی‌ پشووەکان لە رێگه‌ى حکومەتەوە دانراوە و لە پەرلەمانی‌ کوردستان پەسەندکراوە، هاوکات ئەو پشووانەشی لە رۆژمێری حكومەتدا دیاری كراوە سەرجەم دامودەزگاكان دەگرێتەوە، بەڵام ئەوانەشی تەنها بۆنەن پشوو نین، ساڵانەش ڕۆژژمێرەكە لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە نوێ دەکرێتەوە. 


PM:01:33:25/09/2022