پشکی کورد لە حکومەتی ئایندەی عێراق دیاریکرا


سەرکردەیەکی لیستەکەی مالکی، دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کرد کە پشکی کورد لە حکومەتی ئایندەی عێراقدا کە چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکردایەتی دەکات چوار وەزیر دەبێت.

  محەمەد سەهیود سەرکردە لە لیستی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات کە کورد ٤ وەزارەتی لە کابینەی نوێدا پێدەدرێت، شیعەش ١٢ وەزارەت کە ٦ دەدرێت بە رەوتی سەدر گەر بڕیار لەسەر بەشداری بکەن لە کابینەی نوێدا. 
  
دەربارەی پشکی سوونە ئەو بەرپرسەی لیستەکەی مالکی ئەوەی خستەڕوو کە ٦ وەزارەتی تر بۆ لایەنە سونییەکان دەبێت.
  
محەمەد سەهیود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رێککەوتن لەسەر کارنامەی حکومەت و پێکهێنانی کراوە، بەڵام بەربەستی سەرەکی سەرۆکایەتی کۆمارە کە دەبێت لایەنە کوردییەکان لەو بارەیەوە رێکبکەون.

ئەمە جگە لەوەی پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی عێراق و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکایەتیکردنی چەند دەستەیەک دەدرێت بە کورد.
  



PM:02:33:26/09/2022